پەرلەمانتارانی کورد کازمی لە بڕینی بەشێکی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن هەرێمەوە ئاگادار دەکەنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانتارانی کورد کازمی لە بڕینی بەشێکی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن هەرێمەوە ئاگادار دەکەنەوە

پەرلەمانتارانی کورد کازمی لە بڕینی بەشێکی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن هەرێمەوە ئاگادار دەکەنەوە



پرس میدیا
دوو پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران نامەیەک ئاڕاستەی  سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن و تێیدا ئاگاداری دەکەنەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم درەنگ دابەش دەکرێت و بەشێکی دەبڕدرێت.

هەریەکە لە سەركەوت شەمسەدین، غالب محەمەدعەلی پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق نامەیەکیان ئاڕاستەی مستەفا کازمی کردووە و تێیدا داوایان کردووە چاودێرییەکی وردی ئەو پارەیە بکەن کە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانی دەکەن کە دەبێت تەنیا بۆ موچە بەکاربھێنرێت، ھەروەھا دیوانی چاودێرێ فیدراڵی رابسپێرن بۆ وردبینی تەواوی داھاتی ناوخۆ.

دەقی نامەکەی دوو پەرلەمانتارەکە  

بەرێز سەرۆک وەزیران

بابەت/ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق

ئێمە وەک دوو نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانی ھەر ھەوڵێکتان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق چیتر ئەم بابەتە وەک کارتی سیاسی بەکارنەھێنرێت لەلایەن ھێزە حوکمرانەکانی ھەرێم، فەرمانبەرانی ھەرێم ھاوڵاتی عێراقین و ئەرکی ئێوەیە مافەکانیان بپارێزن و موچەکانیان دبینبکەن.

سەبارەت بەرێکەوتنەکەشت لەگەڵ حکومەتی ھەرێم کە لە مانگی هەشت لەساڵی ٢٠٢٠ كرا بۆ ناردنی برێك پارە بۆهەرێمیکوردستان، دەمانەوێت پێتان رابگەیەنین کە سەرەڕای ناردنی ٣٢٠ ملیار دینار لەلایەن بەغدادەوە بەڵام حکومەتی ھەرێم ھێشتا لە کاتی خۆیدا موچە دابەش ناکات و ھەروەھا موچەکەش بە لێبرینی ٢١٪‏ دابەشدەکرێت، لە کاتێکدا بەڵگەی تەواو لەبەردەستە کە داھاتی ناوخۆ و نەوت و خاڵە سنورییەکان لەگەڵ ئەو پارەیەی لە بەغداد دێت بەشی موچە دەکات بەبێ لێبرین.
بۆیە داواتان لێدەکەین کە چاودێرییەکی وردی ئەو پارەیە بکەن کە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانی دەکەن کە دەبێت تەنیا بۆ موچە بەکاربھێنرێت، ھەروەھا دیوانی چاودێرێ فیدراڵی رابسپێرن بۆ وردبینی تەواوی داھاتی ناوخۆ.

سەركەوت شەمشەدین
غالب محمد عەلی



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©