هۆزەکانی کورد لە کەرکووک: "پرۆسەی تەعریب و داگیرکردنی خاکی کورد دەستی پێ کردووەتەوە" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هۆزەکانی کورد لە کەرکووک: "پرۆسەی تەعریب و داگیرکردنی خاکی کورد دەستی پێ کردووەتەوە"

هۆزەکانی کورد لە کەرکووک: "پرۆسەی تەعریب و داگیرکردنی خاکی کورد دەستی پێ کردووەتەوە"


پرس میدیا 

سەرۆکهۆزەکانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووک لە بانگەوازێکدا کە ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقیان کردووە، داوا دەکەن داگیرکردنی خاکی کورد لە سنوورەکە لەلایەن عەرەبی هاوردەوە رابگیرێت. 

سەرۆکهۆزەکانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووک لە بانگەوازەکەیاندا دەڵێن "کێشەی سەرەکیمان لێسەندنەوەی متمانەیە لە تاکی کورد و داگیرکردنی خاک و ماڵی کوردە کە لە رژێمی پێشووی عێراقەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە لەژێر ناونیشانی تەعریب و بەزۆر دەرکردنی خەڵکی رەسەنی ناوچە کوردییەکان و بەزۆر جێگیرکردنی عەرەبی هاوردە لە ناوچەکانمان". 

راشیانگەیاندووە "لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ ئومێدێکمان پێ بەخشرا لەلایەن عەرەبە هاوردەکان بێ ئەوەی بیانترسێنین یاخود بەزۆر دەریان بکەین یان هەر فشارێک لە باوەڕبوونی خۆیان بە دادپەروەری جێگا داگیرکراوەکانیان بەجێهێشت و بابەتەکە گەڕایەوە سەر رێچکەی خۆی. 

لە بانگەوازەکەیاندا هاتووە لەدوای گەڕانەوەی سوپای عێراق سەرلەنوێ خێزانەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی پێشتر بەجێیان هێشتبوو بەبیانووی ئەوەی هەقی خۆیانە، بە پاڵپشتی و سەرپەرشتی چەند کەسێک لە ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و نوێنەری پارێزگاری کەرکووک بەمەبەستی دەنگ کۆکردنەوە بۆ کاتی هەڵبژاردنەکان و بەدەستهێنانی بەرژەوەندی ماددی". 

سەرۆکهۆزەکانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەشڵێن "ئەم پرۆسەیە بۆ سڕینەوەی مێژووی سەدان ساڵەی باو و باپیرانمانە لەو خاک و جێگایەی بۆمان ماوەتەوە". 

رۆژی دووی ئاب، ژمارەیەک هۆزی عەرەبی هاوردە کە پێشتر بەر لە پرۆسەی ئازادی عێراق لەو ناوچانە بوون دووبارە گەڕانەوە سنووری قەزاکانی داقوق و خورماتوو و لە ئەنجامیشدا، شەڕ و رووبەرووبوونەوە لەگەڵ هۆزە کوردەکانی ناوچەکەدا دروستبوو 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©