خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە شاری ناسرییەی باشووری عێراق بەڕێوەچوو - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە شاری ناسرییەی باشووری عێراق بەڕێوەچوو

خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە شاری ناسرییەی باشووری عێراق بەڕێوەچوو


پرس میدیا 

بەمەبەستی ناڕەزاییەتی دەربڕین بەرامبەر بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان، هاووڵاتییان لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە خۆپیشاندەران رێگەی بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار-یان داخستووە و داوایانکردووە بەرپرسانی ئیداری شارەکەیان دەستلەکاربکێشنەوە. 

بەپێی میدیاكان هەر لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران داوایان كردووە كە خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانیان بۆ دابین بكرێت و دەرفەتی كاریان بۆ برەخسێندرێت. 

خۆپیشاندەران داوایان كردووە نازم وائیلی پارێزگاری زیقار، لە پۆستەكەی لابدرێت. 

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە ناو بە ناو خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی عێراق لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوور دژی گەندەڵی و بێکاری بەڕێوەدەچن بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە سەدان خۆپیشاندەر کوژراون و هەزارانیش بریندار بوون.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©