پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێم لە راگەیەندراوی ڕۆژانەیدا رایگەیاند لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٥٣٧ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکراون.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ٢٩٧ تووشبوویان لە هەولێر,، ١٣٤ لە دهۆک، ٥١ لە سلێمانی، ٢٦ لە گەرمیان و ٢٩ یان لە هەڵەبجەن.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە ٢١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە ١٢یان لە هەولێر و ٣ لە سلێمانی و ٢ لەگەرمیان و ٢ لە دهۆکن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا ٢١١ هەزار ١٩٧ تووشبووی کۆرۆنا لە شارەکانی هەرێم دەستنیشانکراون و لەو ژمارەیە ٧٥٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
No comments:
Post a Comment