پرس میدیا
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانكردنی كه‌رتی غه‌ززه و ناوچه سنوریه‌كانی لوبنانی دهستپێكردەوه، حزبوڵای لوبنانیش دەڵێت له‌رێگه‌ی 20 بۆمبی فسفۆڕیهوه كراونه‌ته ئامانج.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئەو وڵاتە بەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌ززه‌یان بۆردومانكردووەتەوە.
هاوكات سوپای ئیسرائیل له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تویتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیان ژێرزه‌مینه‌كانی سه‌ربه ڕێكخراوی حه‌ماسیان له باشوری كه‌رتی غه‌ززە بۆردوومان کرد.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆردومانه‌كه‌یان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوه بۆ ئه‌و باڵۆنه ئاگرینانه‌ی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندوه، شه‌وی رابردو، له‌شارۆچكه‌ی میس جه‌به‌ل هێزه‌كانی حزبوڵای لوبنانیان بۆردومانكردوه، حزبوڵای لوبنانیش له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه، هێزه‌كانی ئیسرائیل 20 بۆمبی فسفۆڕی سوتێنه‌ریان ئاڕاسته كردون.
\
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق