وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان روونكردنهوه لهبارهی دابهشكردنی مووچهی مانگی ئادارهوه دهدات و دەڵێت: "مووچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان، بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت".
بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان لهلێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، مووچەی مانگی ئاداری کەسوکاری شەھیدان و شەھیدانی سەنگەر و جینۆساید و ئەنفال و شەھیدی نیشتمانی، وەکو مانگی پێشوو 100% و بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت،ههروهها لیستی مووچەی ئەوانە بەبێ لێبڕین ئاراستەی گەنجینەکان کراوە و وەک خۆی دابەشدەکرێت.
No comments:
Post a Comment