وەزارەتێکی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمانبەرانی زیادکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتێکی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمانبەرانی زیادکرد

وەزارەتێکی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمانبەرانی زیادکرد

پرس میدیا

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاریدا لە هەفتەی داهاتووەوە دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی ئاسایی بکاتەوە و وەک پێشوو لە کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەکی بەیانییەوە بۆ کاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەکی دوای نیوەرۆ دەبێت. 

بەرێوبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە واژۆی فوئاد سدیق سابر بەرێوبەری گشتی لەسەرە، ئاراستەی سەرجەم بەرێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کردووە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، "لە رۆژی یەکشەممەوە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ دەوامی سەرجەم فەرمانبەران وەک پێشوو ئاسایی دەبێتەوە و رۆژانە ٦ کاتژمێر دەوام دەکرێت، بەڵام رۆژانی پێنجشەمە ٥ کاتژمێر دەوام دەکرێت". 

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەرێوبەرایەتییەکان سەرپشک کراون کە بە تەناوب دەوام بکەن و شێوازی دەوام رێکبخەنەوە، بەڵام نابێت هیچ کاریگەرییەک بۆ سەر ئیش و کاری هاوڵاتیان دروست بکات". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©