یەکەمین دیداری میدیایی سەرۆک وەزیران بەبێ میدیای ئەهلی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەنجامدرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یەکەمین دیداری میدیایی سەرۆک وەزیران بەبێ میدیای ئەهلی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەنجامدرا

یەکەمین دیداری میدیایی سەرۆک وەزیران بەبێ میدیای ئەهلی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەنجامدرا


پرس میدیا
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دیدارێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ میدیاكانی (یەكێتی و پارتی و گۆڕان) سازكردووەو بڕیارە ئەمشەو بە کاتی جیاواز لە میدیاکانی ئەو حزبانەوە بڵاوبکریتەوە.

دوای زیاتر لە ساڵیك لە دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆكی حكومەت، ئەمە یەكەمجارە مەسرور بارزانی دیداری رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات.
 لەم دیدارەدا تەنها ئەو میدیایانەی بانگهێشتكردووە كە لەگەڵیدا لە حكومەت هاوبەشن، میدیای لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان و میدیای ئەهلییەكان لە هەرێمی كوردستان بانگهێشتی دیدارە رۆژنامەوانیەكەی سەرۆك وەزیران نەكراون.

بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە حكومەتی پێدا تێپەڕدەبێت، سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانی خۆیان لە لێدوانی رۆژنامەوانی و روبەرووبنەوە لەگەڵ رۆژنامەنووسان دەپارێزن.

پێشتریش مەسروور بارزانی لە سەردانەکەی بۆ سلێمانی رێگەی نەدا میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن بەشداری لە رووماڵی سەردانەکەی بکەن لە ترسی ئیحراج کردنی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©