پرس میدیا
ئەمڕۆ 31ی ئاب لە بەغدا کۆبوونەوەکانی لیژنهی داڕشتنی پڕۆژهیاسای بوودجهی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو دەستی پێ کرد و نوێنەری هەرێمی کوردستانیش لە کۆبوونەوەکاندا بەشدارن.
بەپێی زانیارییەکان بانك و سندوقی نهختینهی نێودهوڵهتیی داوایان له وهزارهتی دارایی عێراق كردووه، سیستمی داڕشتنی پڕۆژهیاسای بوودجه له یهك ساڵییهوه بگۆڕێت بۆ سیستمی بوودجهی سێ ساڵی بۆیە وەزارەتی دارایی عێراق بەپێی ئەو داواکارییە لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە و سەرقاڵی داڕشتنی پرۆژەیاسای بوودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراقن و داواشیان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە نوێنەرایەتییان لەو لیژنە باڵایەدا هەبێت کە پرۆژە یاساکە دادەرێژنەوە.
شاندی هەرێمی کوردستان لە شاندێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان پێکدێت، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زاگرۆس فەتاح سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات و ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لیژنەکەی عێراق دەست پێ دەکات و بڕیاریشە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوولی داهاتوو کۆبوونەوەکانی لیژنەی داڕشتنی پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق بەردەوام بێت و نوێنەری هەرێمی کوردستانیش تیایدا بەشداردەبێت.
زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "مەبەستی ئەم سەردانە بۆ دانانی بنەمای ستراتیجیی بوودجەی عێراقە لە ناویشیدا بوودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا وەگەڕخستنەوەی پرۆژەی چاکسازی کارگێڕی و دارایی عێراق، گرنگیی ئەم لیژنە ھاوبەشە لەوەدایە کە خەمڵاندن بۆ بوودجەی سێ ساڵی عێراقی فیدراڵ دەکرێت و بنەمای خواست و پێویستییەکانی سێکتەرەکان دەست نیشان دەکرێت و ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانی تیادا دەچەسپێنرێت".
راشیگەیاند "بەشداریکردنی ھەرێمی کوردستان لەم لیژنەیەدا دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، لەسەر بنەمای یاسای دارایی عێراق دەبێت بووجەی سێ ساڵە ئامادە بکات و بانگھێشتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەشداریکردن لە دانانی بنەما ستراتیجییەکانی بوودجەی عێراق و کوردستان".
پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵەکانی 2021 تاوەکو 2023 ئامادە دەکرێت، شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیاندا دەیانەوێت ههموو پلان و داواكارییهكانی ههرێمی کوردستان و مافه داراییهكانی لهسهر بنهمای داهاتی گشتی لەو پرۆژەیاسایەدا جێگیربکەن و کۆتایی بە کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بێت و پرۆژەیاساکە وەك بهڵگهنامهیهكی یاسایی و دارایی بۆ لەمەودوا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق