جەبار یاوەر: لەگەڵ حکوومەتی عێراق نەگەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

جەبار یاوەر: لەگەڵ حکوومەتی عێراق نەگەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی

جەبار یاوەر: لەگەڵ حکوومەتی عێراق نەگەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی


پرس میدیا 
 ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند دامەزراندنی ناوەندی ھەماھەنگیی لەنێوان ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگریی عێراق، بوونی ھێزی ھاوبەش و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و بابەتی ھێڵی بەرگریی ھاوبەش بە درێژایی ئەو ناوچانە، گفتوگۆی لەسەرکراوە. 

فەریق جەبار یاوەر لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، لەبارەی هەنگاوەکانی کردنەوەی ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەش وتی: "لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق گفتوگۆمان کردووە و لە پەیوەندی بەردەوامین لەسەر سێ بابەتی سەرەکی کە بریتین لە ناوەندی ھەماھەنگیی ھاوبەش، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و ھێڵی بەرگریی ھاوبەش لە ناوچەکانی دیالە، کەرکوک، مەخموور و مووسڵ". 

بە گشتی بەردەوامین لە کۆبوونەوە و گفتوگۆ، رەنگە کۆبوونەوەیەکی دیکە لە ماوەیەکی نزیکدا هەبێت لەنێوان لیژنەی باڵای ھەماھەنگیی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق". 

فەریق جەبار یاوەر وتی: "ھەردوولامان ھاوڕاین لەسەر ئەوەی ھەماھەنگی توندوتۆڵ ھەبێت لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ کۆتایی ھێنان بە تیرۆریستانی داعش بەتایبەت لە ناوچەکانی خورماتوو، کەرکووک، ناوچەکانی مەخموور و مووسڵ. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©