پرس میدیا
ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوای كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنەكە دەكەن بۆ بەنایاسایی ناساندنی بڕیاری لێبڕینی مووچە و ههڕهشهی ئهوهدهكهن سكاڵا لەسەر حكوومەتی هەرێم تۆمار دهكهن به هۆی لێبڕینی مووچهوه.
لە نووسراوێكدا کە وێنەیەکی بۆ پرس میدیا نێردراوە 12 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێن،"ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ دووەم جار لە مووچەی مانگەكانی شوبات و ئاداری 2020 بڕیاری لێبڕینی داوە كە نایاساییە و، پێشێلكردنی مافی ڕەوای مووچەخۆر و فەرمانبهرانە".
ئەو 12 ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دهشڵێن، "كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەن بەمنزیكانە ئەنجام بدرێت و، تیایدا بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم وەك بڕیارێكی نایاسایی بناسێنرێت، لەوبارەوە داوای ڕۆڵ و بەدەنگهاتن لە پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق و سەرجەم دامەزاراوە دەستووری و فیدراڵییەكانیش بكرێت".
ئاماژهشیان بهوه كردووه، "ئەگەر ئەنجوومەن بەو ئەركانەی هەڵنەسێت، ئەوا خۆیان ئەو كارانە ئەنجام دەدەن و سكاڵا لەسەر كابینەی نۆیەممی حكوومەتی هەرێم تۆمار دەكەن.
No comments:
Post a Comment