ژمارەیەك چەکداری داعش لە باكووری بەغدا كوژران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ژمارەیەك چەکداری داعش لە باكووری بەغدا كوژران

ژمارەیەك چەکداری داعش لە باكووری بەغدا كوژران


پرس میدیا
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، كوژرانی ژمارەیەك تیرۆریستی داعشی لە باكووری بەغدا راگەیاند. 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڵاوی كردەوە لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژمارەیەک چەکداری داعش، لە باكووری بەغدا، كوژراون. 

لە راگەیەندراوێكدا شانەی ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە كە پشت بەستن بە زانیارییەكانی هەواڵگریی و لەسەر داوای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، ژمارەیەك چەکداری داعشیان لە سنووری قەزای تارمییە باكووری بەغدا بۆردومانكردووە. 

بەپێی راگەیەندراوەكە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، سەرجەم ئەو چەکدارانەی كە لەناوچەكەدا بوون، كوژراون كە ژمارەیان دیار نییە. 

لە لایەكی دیكەوە لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە سنووری پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی عێراق، چوار سەرباز برینداربوون. 

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی راگەیاند بۆمبەکە لە دەورووبەری قەزای میقدادییە باكووری رۆژهەڵاتی دیالە تەقیوەتەوە و كاروانێكی هێزەكانی سوپای عێراقی كردوەتە ئامانج کە بەهۆیەوە چوار سەرباز بریندار بوون. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©