دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەنەوە

دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەنەوە


پرس میدیا
سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لە وادەی دەسپێکردنی یەکەم دانیشتنی خولی پاییزەی پەرلەمان دەدات".


رۆژی سێشەممە یەکی ئەیلوولی داهاتوو وادەی پشووی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان وادەی خولی پاییزەی پەرلەمان دەست پێ دەکات و دەبێت کۆبوونەوەکان دەست پێ بکەنەوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان، سامان ئەحمەد رایگەیاند " لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تاوتوێی ئەو پیشنیاز و پرۆژانە دەکرێت کە لەبەر دەستیانە بۆئەوەی لەسەر بنەمای ئەوانە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان ئامادە بکەن.

هەروەها وتی پێشبینیش دەکەم رۆژی یەکی ئەیلوول دانیشتنی کردنەوەی خولی پاییزەی پەرلەمان دەست پێ بکات".

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان لە ساڵێکدا دوو وەرزی گرێدانی هەیە، خولی بەهارە لە سەرەتای مانگی ئادارەوە دەست پێ دەکات تا کۆتایی مانگی حوزەیران، خولی پاییزە لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دەست پێ دەکات تا کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©