بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم، گرێبەستی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیارانی لەگەڵ سێ كۆمپانیادا واژۆكرد، كە ساڵانە بڕی 500 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت .
حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ سەبارەت بەم گرێبەستە ڕایگەیاند، " ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی نیشتیمانی ستراتیجیە، سودێكی زۆر بە جوتیاران دەگەیەنێت و چیدیكە ڕووبەڕووی كێشەی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەكانیان نابنەوە".
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ، ئەوەشی ڕوونکردەوە، " لەساڵانی ڕابردوودا گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بەهۆی وەرنەگرتنی بڕی هەموو گەنمەكە لە جوتیاران لەلایەن حكومەتی عێراقەوە توشی زەرەرێكی زۆر دەهاتن، بەڵام بەئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە جوتیاران لەو كێشەیە ڕزگاریان دەبێت".
No comments:
Post a Comment