پرس میدیا
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان دژی پێشنیازی پڕۆژەیاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنین و ئەگەر بە شەڕە دەبە و پێڵاویش بێت، ئەوا ڕێگا نادەن لە پەرلەمان تێپەڕێت.
کاوە عەبدولقادر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، "وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە ھەموو شێوەیەک دژی پێشنیازی پڕۆژەیاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی دەوەستینەوە و ڕێگا نادەین تێپەڕێت، ئەگەر شەڕە دەبە و پێڵاویشمان کردبێت."
شەوی ڕابردووش فراکسیۆنی گۆڕان لە ژێر فشاری چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان واژووی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاساکە پاشەکشێ پێکرد.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە پرۆژەیاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری درووستکردووە و رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی داوای راگرتنی پڕۆژەیاساکە دەکەن.
No comments:
Post a Comment