قائیمقامی قەزای دوکان، ڕایگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ 26ی ئاب لە ناوچەی گەشتیاری دوکان، بارھەڵگرێكى لۆرى وەرگەڕاو شۆفێری بارهەڵگرەکەو سەرنشینێک کە بەڕەگەز عەرەبن به سهختى برینداربوون.
سیروان سەرحد خهلیفه، قائیمقامی قەزای دوکان ڕایگەیاند، " ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی گەشتیاری دوکان،بارھەڵگرێكى لۆرى کە ویستوویەتی لە چیای قەرەسردەوە بارە مریشکەکەی بگوازێتەوە بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق، بەھۆی نەمانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەوە وەرگەڕاو شۆفێری بارهەڵگرەکەو سەرنشینێک کە بەڕەگەز عەرەبن به سهختى برینداربوون و گوازراونەوە بۆ نەخۆشخانەی شەھید غەریب ھەڵەدنی لە قەزای دوکان".
ئەوەشی خستەڕوو، " بەهۆی رووداوەکەوە سەدان مریشک لەناوچوون".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق