ئاژانسی پاراستن روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاژانسی پاراستن روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

ئاژانسی پاراستن روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

پرس میدیا

ئاژانسی پاراستن ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێدا ڕەتیدەکاتەوە کە گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، لە ناو شاری سلێمانی لەلایەن ئاژانسی پاراستنەوە لێیدراوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی ئاژانسی پاراستن :

ڕوونکردنەوەیەک لە ئاژانسی پاراستنەوە

ئەمرۆ لە میدیای فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە کە گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە. ئێمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەکەین، ڕایدەگەیەنین کە دوور و نزیک ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نیە و ئەو سیناریۆیە لە لایەن کەسانێک بۆ ناشرین کردنی ناوی ئاژانسی پاراستن جێبەجێ کراوە و ئەو کەسەیان بۆ مەرامەکانیان کردووەتە قوربانی. پێویستە لێکۆلینەوەیەکی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بکرێت و ڕاستیەکان بۆ رای گشتی ڕوون بکرێنەوە.

ئاژانسی پاراستن

٩/٨/٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©