پرس میدیا
نرخی لیرە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دادەبەزێت ئەوەش خراپی لەسەر بارودۆخی تورکیا دروست کردووە، ئەوەش وایکردووە دانیشتوانی ئەو وڵاتە پەنا بۆ کڕینی زێڕ بەرن.
لە ئێستادا دۆلارێکی ئەمریکی بەرانبەر بە ٧،٣٤ لیرە و یەک یۆرۆ بە ٨،٦٧ لیرە کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە.
لە سەرەتای ئەمساڵدا یەک دۆلار بە ٥،٥٩ لیرە مامەڵەی پێوە دەکرا لە بازاڕەکانی تورکیا، لەوکاتەوە تا ئێستا و لەم ماوە کەمەدا لیرەی تورکی بەڕێژەی ٢٥٪ بەهای خۆی لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستداوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە گەشتیاری تورکیا بەتوندی زیانی بەرکەوتووە، ئەمەش وایکردووە خراپبوونی بارودۆخی ئابووری تورکیا زیاتر و خێراتر بێت.
بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی تورکییەوە، هاوڵاتیانی تورکی زیاتر سەرمایەگوزاری لە ئاڵتوون دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز، بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئاڵتوون بەجۆرێک گەرم بووە کە هەندێک لە هاوڵاتیانی تورکیا بۆ کڕینی ئاڵتوون ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان فرۆشتووە.
No comments:
Post a Comment