كازمی: لەگەڵ ترامپ لەسەر چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا ڕێك كەوتوین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كازمی: لەگەڵ ترامپ لەسەر چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا ڕێك كەوتوین

كازمی: لەگەڵ ترامپ لەسەر چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا ڕێك كەوتوین


پرس میدیا
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند هەردوو لا رێكەوتووین لەسەر ماوەیەكی دیاری كراو بۆ چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق.

كازمی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی " العراقیە"ی فەرمی وتی:" ئەنجامی چاوپێكەوتنەكە لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا زۆر ئەرێنی بوو،جێگای ڕەزامەندی هەردوو لابوو، گەیشتینە لێكتێگەیشتنی گرنگ".

وتیشی:" لە كۆبوونەوەكەدا گەیشتینە ڕێكەوتنێك لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، لە میانەی كۆبوونەوەكەدا ویستی گەلی عیراقم پێگەیاندن".

لە كۆتایشدا سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت:" نەخشەیەكی دیاری كراو بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا-مان دیاری كردووە،دوای كشانەوەیان لە دەرەوەی عیراق بڵاوەیان پێدەكرێت و بۆ ئەممەبەستەش لیژنەیەكی هونەری بۆ پێكدەهێنرێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©