ئه‌مریكا‌ سزاكانی به‌سه‌ر ئێراندا دەسەپێنێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئه‌مریكا‌ سزاكانی به‌سه‌ر ئێراندا دەسەپێنێت

ئه‌مریكا‌ سزاكانی به‌سه‌ر ئێراندا دەسەپێنێت


پرس میدیا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به‌ فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌وه‌ ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی میكانیزمی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا snapback به‌كار ده‌هێنێت. 

پۆمپیۆ له‌ باره‌گای گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە. 

مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه‌ به‌ فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییان له‌وه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی میكانیزمی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا snapback به‌كار ده‌هێنێت. 

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ٣٠ رۆژدا سزاكان ده‌سه‌پێننه‌وه‌ به‌سه‌ر ئێراندا و وتی: "په‌یامه‌كه‌مان زۆر روونه‌. ئه‌مریكا هیچ كاتێك رێگه‌ نادات ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆره‌ به‌ ئازادانه‌ فڕۆكه‌، تانك، مووشه‌ك و چه‌كی كلاسیكی بفرۆشێت و بكڕێت". 

پۆمپیۆ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ رێگای سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا سه‌پاندنی گه‌مارۆی چه‌ك بۆ سه‌ر ئێرانیش به‌رده‌وام ده‌بێت: "له‌ رێگای دیسانه‌وه‌ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانه‌وه‌، ئه‌وانه‌یش ناچار ده‌بن دیسانه‌وه‌ بیر له‌ كاره‌ نیازخراپه‌كانی ئێران بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌به‌نگانه‌ نووسه‌ره‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییان نادیده‌ گرت". 

ناوبراو تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا هه‌وڵی دا به‌ رێگای دیپلۆماتی سزای چه‌ك به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێندرێت به‌ڵام ئێستا جگه‌ له‌ به‌كارهێنانی snapback بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌. 

پۆمپیۆ به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیی ئه‌منییه‌ هه‌م بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و هه‌م بۆ وڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌. 

" رێككه‌وتننامه‌ تاكلایه‌نه‌ ده‌به‌نگه‌كه‌ی ئه‌تۆمی، ئاسایشی ئه‌مریكای نه‌پاراست. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ ئاشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌هێنایه‌ دی و هه‌ڵسوكه‌وتی رژێمی نه‌گۆڕی". پۆمپیۆ وای وت. 

پۆمپیۆ له‌و په‌یامه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نووسیوویه‌تی جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێران پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و به‌ پێویستی زانیووه‌ سزا هه‌ڵگیراوه‌كان به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێندرێنه‌وه‌. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©