پرس میدیا
سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی لە ڕێگەی "یاسایەکی ترسناک"ەوە خەریکی بە عەسکەرکردنی کۆمەڵگە و لە قاڵبدانی ئازادیەکانن.
كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، "بەپێی یاساکە ھەر کەسێک لە فەیسبوکەکەی خۆیەوە حەقیقەتێک بڵاوبکاتەوە یان کۆمێنتێک بنوسێت کە لەگەڵ مەزاجی پارتی و یەکێتیدا یەکنەگرێتەوە و لە بەرژەوەندیەکانی ئەوان بدات، ئەوا بەپێی یاسای تیرۆر دادگایی دەکرێت، کە حوکمەکەی تا لە سێدارەدان دەروات."
دەشڵێت، "باشە بۆخاتری خوا ئەمە چ جیاوازیەکی ھەیە لەگەڵ یاساکانی مەجلیسی قیادەی سەورە و منیش لێرەوە پێیان دەڵێم کە شەقام لێتان ھەستا، ھەرچی یاسای ئاسمان و زەوی ھەیە فریاتان ناکەوێت."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "پارتی و یەکێتی ئەم ھەموو میدیایەیان ھەیە، ھەرچی پەیج و ئەکاونتی سێبەرە ھی خۆیانە، ھەر ئەمانەن جوێن بە کەسایەتی و خوشک و دایک و کەسی یەکتر دەدەن، ھەر ئەمانەن جوێن و ھێرشدەکەنە سەر خەڵکی ئاسایی."
No comments:
Post a Comment