حەشدی شەعبی: پێشمەرگە بەرانبەر بە هێرشەکانی تورکیا تەنیا تەماشاکارە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حەشدی شەعبی: پێشمەرگە بەرانبەر بە هێرشەکانی تورکیا تەنیا تەماشاکارە

حەشدی شەعبی: پێشمەرگە بەرانبەر بە هێرشەکانی تورکیا تەنیا تەماشاکارە


پرس میدیا

بزوتنه‌وه‌ى نوجه‌با كه‌ به‌شێكه‌ له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م كه‌عبییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێن، ئیدانه‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت:"پێشمه‌رگه‌ به‌رپرسیارێتى پاراستنى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى له‌ ئه‌ستۆدایه‌، به‌ڵام ته‌نها سه‌یرى رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.


نوجه‌با له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت:"عێراق لە قۆناغێکی مێژووی گرنگدایە، بێدەنگی دەوڵەت و بنکە فەرمییەکانی لە بەرانبەر داگیرکردنی ڕووبەرێکی گەورە لە خاکی ئەو وڵاتە، ڕووخانی ماڵان و کۆچی زۆرەملێى خەڵکەکەی لەلایەن سوپای تورکیاوە، كارێكى قێزەونه‌".

ئه‌و گروپه‌ توندڕه‌وه‌ حه‌شدى شه‌عبى كه‌ له‌هێزه‌كانى نزیك ئێرانن ده‌ڵێت:"هێزی پێشمەرگەی هەرێم کە بەرپرسیارێتی بەرگریی ئەو ناوچەیان لە ئەستۆدایە، لە بەرانبەر دەستێوەردانی سوپای تورکیاوە بەس سەیری ڕووداوەکە دەکەن، لە كاتێكدا کە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ هێزەکانی عێراق بە ته‌واوی جیاوازە".

ئه‌و گروپه‌ پێى وایه‌:"بێدەنگی بەرانبەر ئەو دەستێوەرانه‌، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی داگیرکاری هەمیشەیی بەشێک لە خاکی عێراق و پەیوەست بوونی بە تورکیا کە پاشهاتی ناخۆشی زۆری بەدواوە دەبێت و نەخشەی وڵاتەکە دەگۆڕێت".

نوجەبا داوای حكومه‌تى عێراق کردووە کە بۆ بەرگری لە هەرێم و یەکپارچەیی خاکی وڵات، هەموو ڕێوشوێنە دیپلۆماسى، میللیى، سەربازی و ئابوورییەکان بگرێتە بەر.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©