پرس میدیا
دەستەى گشتى گومرگى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد داهاتى یەک رۆژى گومرگ لەخاڵە سنوورەییەکان دوو ملیار دینای تێپەڕاندووە.
بەپیی راگەیەندراوەکە رۆژی یەکشەممە داهاتى گومرگی خاڵە سنوورییەکان گەیشتووەتە دوو ملیار و 640 ملیۆن دینار، ئەمە سەرەڕاى کەمى هاوردەکردنى کاڵا بەهۆى داخستنى زۆربەى خاڵە سنورییەکانەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە حکوومەتی عێراق بەسەرپەرشتی راستەوخۆی مستەفا کازمی کۆنتڕۆڵی دەروازە سنوورییەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵاتی کردووە ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی داهاتی گومرگی کردووە.
No comments:
Post a Comment