پرس میدیا
بەهۆی جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا، حکوومەتی بەریتانیا دەستی کردووە بە دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە داواکاری پەنابەرییان رەتکراوەتەوە.
بەهۆی رێککەوتنی برێکزیت تایبەت بەجیابوونەوی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەریتانیا هەوڵ دەدات پێش ئەوەی بە تەواوی جیا بێتەوە زۆرترین پەنابەر لە وڵاتەکەی بکاتە دەرەوە بە تایبەت ئەو پەنابەرانەی کە پەنجەمۆری وڵاتانی دیکەیان هەیە.
لەوبارەوە ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە پرس میدیای ڕاگەیاند: هەڵمەتێکی فراوان لە لایەن حکوومەتی بەریتانیاوە دەستی پێکردووە بۆ کردنە دەرەوەی ئەو پەنابەرانەی داواکارییەکانیان رەت کراوەتەوە.
وتی لە ناو ئەو پەنابەراندا ژمارەیەکی بەرچاو کوردی تێدایە بەڵام تا ئێستا ئامارێکی وردیان بەردەست نەکەوتووە تا بزانن لەم هەڵمەتەدا چەند پەنابەری کورد لە بەریتانیا کراونەتە دەرەوە.
بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، دوای دەرچوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا هیچ وڵاتێکی ئەوروپی پەنابەر لە بەریتانیا وەرناگرێتەوە کار بە یاسای دوبلن ناکرێت لەگەڵیدا.
یاسای دوبلن لە نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا تایبەت بە کاروباری پەنابەران دەرکراوە کە تێیدا هەر پەنابەرێک یەکەم وڵات کە پێی دەگات لە ناو یەکێتی ئەوروپا بەرپرسیارێتی دەگرێتە ئەستۆ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق