خۆپیشاندانی خۆڕسک فشار دروست دەکات؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

خۆپیشاندانی خۆڕسک فشار دروست دەکات؟

خۆپیشاندانی خۆڕسک فشار دروست دەکات؟

پرس میدیا 

لەدوای خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوباتی ٢٠١١ەوە چەند جارێک خۆپیشاندانی پچر پچڕی هاوڵاتیان ئەنجامدراون بەڵام ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە و کاریگەرییان لەسەر دەسەڵاتداران بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانیان دانەناوە، چونکە خۆپیشاندانەکان خۆرسک و جەماوەری نە بووە ، نمونەشمان خۆپیشاندانەکانی بغدادو باشوری عیراق لەبەر ئەوەی خۆپیشاندانەکان خۆرسک و جەماوەری بوون بە ناوی حزبێکی دیاری کراو نە بووە بەرەی خەلک توانی زۆریک لە خواست و داواکاریەکانیان بھێنە دی و ئامانجەکانیانجێ بە جی بکەن ، لە ھەمان کاتدا خۆپیشاندان دەبێت ھەماھەنگی و زەمینە سازی بۆ بکریت لە نیوان دەستەو ریکخراو و گروپە جیاوازەکان تا ببیتە دەنگی شەقام، ئەوەش وایکردووە بەشێک لە حزبە سیاسییەکان پرسی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی خۆرسک بە چارەسەر بزانن و خۆیان بە دوور دەگرن لەوەی بانگەشە بکەن بۆ خۆپیشاندان . 

بڕیار وایە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێک دژی دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەران بەڕێوەبچێت کە لە لایەن نەوەی نوێ بانگەشەی بۆ کراوە، خۆپیشاندانەکە لە پارکی ئازادی سلێمانی ئەنجام دەدرێت. 

پارتە سیاسییەکانی دەرەوەی حکوومەت بۆچوونی جیاوازیان لەسەر خۆپیشاندانەکە هەیە بە جۆرێک بەشێکیان پێیان وایە تەنیا نمایشێکی حزبییە و ئامانجی بەدیهێنانی داواکاری هاوڵاتیان نییە بەڵکو ئامانجی تەنیا دەستکەوتی حزبییە.

 دڵشاد تاڵیب بابانی لە هاوپەیمانیی نیشتمانی دەڵێت ئەو خۆپیشاندانی بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجام بدرێت خۆپیشاندانێکی خۆڕسک نییە ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاوێژ و زەمینە سازی بۆ نەکراوە لەگەڵ گروپ و حزبە سیاسییەکان و دەستەو رێکخراوەکان. 

دلشاد تاڵیب باسی لەوەکرد ئەوان پێیان وایە ئەو شوێنەی خۆپیشاندانەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت گونجاو نییە ناتوانێت کاریگەری دروستبکات. 

لەگەڵ ئەوەشدا بڕوای وایە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی کاریگەر پێویستە خۆپیشاندەران بچنە بەردەم بارەگای ئەو حزبانەی کە بەرپرسن لەم بارودۆخە و پێکهێنەری حکوومەتن . 

لە هەر خۆپیشاندان و نارەزایەتییەک کە حکوومەت هەست بکات فشاری لەسەر دروستبووە، گومان لەسەر ئەنجامدەرانی دروستدەکرێت و بە دەستی دەرەکی یان بە دەستی لایەنێکی سیاسی تۆمەتبار دەکرێن، بەڵام ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی پێی وایە کە حزب خۆی دەبێت خۆپیشاندان رێکبخات.

 ئەبوو کاروان ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی دەڵێت حزب دەبێت خۆپیشاندان ئەنجام بدات، ئەوە ئەرکی سەرەکی حزبە بەڵام پێویستە ئامانجەکانی خۆپیشاندان ئامانجی گشتی بن نەوەک ئامانجی حزبی. 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی شیوعی وتی: خەڵک ئێستا لە حکوومەت زۆر پڕە، مووچە نییە باری ئابووری خەڵک زۆر خراپە، هاوڵاتیان بە دوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن کە نارەزاییەکانیان بخەنەڕوو بۆیە هەر لە جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیە بەشداری دەکەن. 

ئەبوو کاروان وتیشی خەڵک لە ئەدای حزبەکان بە گشتی و ئۆپۆزسیۆن پێشوو بە تایبەتی نارازییە ئەوەش وایکردووە بێ ئومێد بن بەرانبەر هەر هەنگاوێک کە حزبەکان بیانەوێت بینێن، ئەگەر سەرنج بدرێتە ئەو گردبوونەوە نارازییانەی تا ئێستا ئەنجام دراون کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لەسەر حکوومەت درووست نەکردووە، ئەوەش وەک شارەزایان باسی دەکەن هۆکاری پەرتەوازەیی نارەزاییەکان و خراپی شوێنی خۆپیشاندانەکان بووە.

 رێبین هەردی نوسەر و رۆشنبیر پێی وایە ئێستا کۆمەڵگای کوردی دابەش بووە بەسەر حزبەکاندا و ئەو دابەشکارییەش کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەڵگا درووستکردووە.

 رێبین هەردی دەڵێت لە ناو پارتی شدا خەڵک هەیە بەم سیستەم و حوکمڕانی کردنە نارازییە بەڵام ئەو دابەشکارییە خراپەی دروستبووە ئەو دەنگە نارازییانەی هەن بە شاراوەیی دەمێننەوە. 

ئەو نوسەرە دەڵێت هۆکارێکی سەرەکی بێ ئەنجامی خۆپیشاندانەکان بۆ گۆڕانکاری هەڵبژاردنی شوێنی نەگونجاوە بۆ دەربڕینی نارەزایەتییەکان و ئاماژە بەوەدەکات پێوێستە خۆپیشاندانەکان لەناو سەنتەری شاری هەولێر کە پایتەختی کوردستانە ئەنجام بدرێن.

 رێبین هەردی بە دووری دەزانێت لەم کاتەدا خۆپیشاندانی فراوانی جەماوەری خۆرسک سەر هەڵبداتەوە بەڵام دەڵێت نارەزاییەتییەکان لە ناو خەڵک بەردەوام زیاتر و فراوانتر دەبن و کاتێک دەتەقنەوە کە لایەنێک بە جددی بیەوێت رابەری نارەزایەتییەکان بگرێتە دەست. 

بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ گرووپی ئەنجوومەنی فشار لەشاری سلێمانی راگەیەندراوێک لەسەر خۆپیشاندانەکەی رۆژی چوارشەممە بڵاوبکەنەوە هەڵوێستی خۆیان بخەنە ڕوو.

 ئەنجوومەنی فشار لە شاری سلێمانی پێکهاتووە لە ژمارەیەک چالاکوان و مامۆستا و کەسایەتی بێلایەن، ئامانجی رێکخستنی چالاکی مەدەنییە بۆ دروستکردنی فشار لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©