پرس میدیا
لە نووسراوێكدا كە واژووی پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت، راكان سەعید جبوری لەسەرە، پێنج بڕیار سەبارەت بە دەوامی فەرمانبەرانی فەرمانگە حكوومییەكان و قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە پارێزگاكە دەكراوە.
لە نووسراوێكدا كە واژووی پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت، راكان سەعید جبوری لەسەرە، پێنج بڕیار سەبارەت بە دەوامی فەرمانبەرانی فەرمانگە حكوومییەكان و قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە پارێزگاكە دەكراوە.
بەپێی نووسراوەكە ئەو پێنج بڕیارە بە لەبەرچاوگرتنی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی دەكراون.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە بڕیاردراوە، دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە حكوومییەكان رۆژانی پێنجشەممە لە پارێزگای كەركووك ئاسایی بكرێتەوە، هەورەها بڕیاردراوە کە لەسەرەتای مانگی داهاتوودا، دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە حكوومییەكان لە پارێزگاكەدا، بەڕێژەی 50 لەسەدا بێت ئەویش بە ئامانجی ئەوەی مامەڵەی هاووڵاتییان بەخێرایی رایی بكرێن.
بەپێی نووسراوەكە، بڕیاردراوە دەوامی بەڕێوەبەرانی بەشەكان لە فەرمانگە حكوومییەكان لە پارێزگای كەركووك، بەڕێژەی سەد لەسەد دەبێت.
هەروەها ئەوەیش خراوەتەڕوو كە بڕیاردراوە، قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە رۆژانی هەینی و شەممە لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام دبێت.
لە نووسراوەكەدا باس لەوەیش كراوە كە بڕیاردراوە كە قەدەغەكردنی گردبوونەوەكان لەگەڵ جێبەجێكردنی رێنمایەكانی خۆپارێزیی كە لەلایەن فەرمانگەی گشتیی تەندروستیی كەركووك دەركراون، بەردەوام بێت، جگە لەوەیش دەبێت تەنها بۆ كاری پێویست رێگە بە هاووڵاتییانی پارێزگاكانی دیكە بدرێت سەردانی پارێزگای كەركووك بكەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق