دەزگایەک گەندەڵیەکانی دەسەڵاتی کوردی ئاشکرا دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دەزگایەک گەندەڵیەکانی دەسەڵاتی کوردی ئاشکرا دەکات

دەزگایەک گەندەڵیەکانی دەسەڵاتی کوردی ئاشکرا دەکات

پرس میدیا

دڵشاد مەجید، ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکردووە دەزگای (زاک و ئێرڤین) دەستیان بە کۆکردنەوەی زانیاری کردووە لەسەر گەندەڵیەکانی دەسەڵاتی کوردی و ئاشکراکردنی.

دەقی بڵاوکراوەکە: 

گەندەڵیەکانی دەسەڵاتی کوردی لە ناو دەزگایەکەی..

زاک و ئێرڤین..!!

زاک کۆپلین (Zack Kopplin) ی ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ لەگەل 

ئیرڤین ماوکولوغ (Irvin McCullough)ی خاوەن بروانامەی دکتۆرا لە بواری پزیشکی و ئێستاش شێکەرەوەی ئاشایشی نیشتمانیە بۆ پرۆژەی لێپرسینەوەی حکومەت.

دەزگایەکی ناحکومی دروست دەکەن بەناوی پرۆژەی لێپرسینەوە لە حکومەت 

(the Government Accountability Project)

▪️ئەم دەزگایە ، دەزگایەکی ناحکومیەو بەداوای قازانج ناگەڕێت و لەسەر ھاوکاری و پشتگیری خۆبەخشان بەڕێوە دەچێ.. داوا لەخەلک دەکات بەبەخشینت دەتوانین خەڵکی گەندەڵ و کەمورکورتیەکانی خەلکی دەسەڵات ئاشکرا بکەین بەوەش دەتوانین یاسا سەروەر بکەین.

▪️ئەم پرۆژەیە بەشێکە لەپرۆژەی 

( Whistleblower ئاشکراکەری گەندەڵی)

کەلەساڵی ١٩٧٧ دامەزراوە، ئەم دەزگایانە ئەرکی پاراستنی ژیانی ئەو کەسانەش دەگرنە ئەستۆ کە گەندەڵیەکانی دەسەڵات ئاشکرا دەکەن. ئەم دەزگایە وەک دەزگایەکی ھەواڵگری مەدەنیە بە عەرەبی پێی دەڵێن (مجتمع الاستخبارات ).

▪️(پرۆژەی لێپرسینەوە لەحکومەت ) تایبەتە بە لێکۆلینەوەو ئاشکراکردنی و سەرپێچیەکان و گەندەڵیەکانی جەنەراڵ و فەرماندەو سەرباز و مقاولاتەکانی سوپای ئەمریکا.

▪️ئەم دەزگایە ھاوکاری و ھەماھەنگی ھەیە لەگەل کۆنگرێس و وەزارەتی ( خەزینە- الخزانة)ی ئەمریکا.

▪️ئەم دەزگایە لەساڵی پارەوە لە ٢٠١٩ دەستیان داوەتە مەلەفەکانی گەندەڵی سوپای ئەمریکا لەعیراق، لەڕێگای ھەڵدانەوەی ئەم مەلەفانە، مەلەفی گەندەڵی ھاوبەشە عیراقیەکانیشیان بە عەرەب و کوردەوە ھەڵداوەتەوە.

▪️بۆ ئەم مەبەستەش چەندین تیم و گروپی عەرەبی و کوردی ھەر لە بەسراوە تا زاخۆ ھاوکاری و ھەماھەنگیان دەکەن لە پێدان و کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵکەکان .

بۆ نموونە (لەم ئیمێڵە) کە لەناو وێنەکان دامناوە. (ئیرڤین ) داوای زانیاری سەبارەت بە کۆمپانیایەکی کۆێتی لە بەندەری ام قصر لە کەسێک دەکات ، وەپێدی دەڵێت ناو و کارتت پارێزراوە. ئەم کۆمپانیا کوێتیە کاری گەندەڵی لەگەل لئپسراوە اعیراقیەکان و بەڵندەرە ئەمریکیەکان دەکات.

▪️تا ئێستا ئەم دەزگایە دوو ڕاپۆرتیان سەبارەت بەگەندەڵیەکانی سوپای ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە.. 

یەکەمیان/ سەبارەت بەگەندەڵی سووتەمەنی سوپای ئەمریکا بوو لەکوردستان ، ڕاپۆرتەکە لە٥/٦ ی ئەمسال بلاوکرایەوە بەناوی ( بۆچی تا ئێستا پەنتاگۆن ١٠ دۆلار دەدات بە گاڵۆنێ گاز؟)

دووەمیان / ئەو گەندەڵیەی کۆمپانیاکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی لە فرۆکەخانەی ھەولێر بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ سوپای ئەمریکایە. کە لەڕێگای ئەو پارەیە بنەماڵەی بارزانی چەندین کۆشکی لەئەمریکا کڕیووە. ئەو ڕاپۆرتەشی لە ٧/٢٤ بەناوی ( چۆن باجدەران توانیان کۆشکەکانی ئەو پیاوە دەسەڵاتدارەی کورد لە بیفرلی ھیلز بکڕن؟) 

سێیەمیان/ ئەم دەزگایە ئێستا کار لەڕاپۆرتێکی تر دەکات سەبارەت بەمەلەفی گەندەڵی لە عیراق ، لەماوەیەکی تر ئەویش بڵاو دەکاتەوە.

لەکۆتایدا دەمەوێ بڵێم دەستبردن بۆ مەلەفی گەندەڵیەکان لەھەرێم و عیراق، سەرەتایەکی باشە بۆ ئەوەی چەندین لێپسراوی کوردی و عیراقی بخرێنە ناو لیستی سزاکانی وەزارەتی خەزانەی ئەمریکی لە داواکردن و بایکۆت و ڕاگرتن و دەستبەسەرداگرتنی جوڵەی خۆیان پارەو سەرمایەکانیان.

Dilshad Majeed

وێنەو بەڵگەکان...

١- وێنەی ئیرڤین. ٢-وێنەی زاک. ٣- کۆپیەک لەنامەکەی ئیرڤین بۆ چالاکوانێک.٤- چوار بەڵگەنامە سەبارەت بە کۆمپانیاکانی سووتەمەنی لە فرۆکەخانەی ھەولێر.

٥- ھەردوو ڕاپۆرتەکەی زاک و ئیرڤین لەسایتی

(The newrepublic)









ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©