رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا تا ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا تا ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت

رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا تا ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت


پرس میدیا

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری هەولێر و بەغدا رایگەیاند ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمدا هاتووەتە ئاراوە تا ساڵی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت. 

لە نوسینێکدا خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری هەولێر و بەغدا رایگەیاندووە " دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە ، و ۱۲ جار گۆرینەوەی پێشنیار وتێبینی دوێنێ لەنێوان بەرێزان سەرۆک وەزیرانی هەرێم وحکومەتی فیدرالی گەیشتە دوا قۆناغ ورێکەوتنەکە راگەیاندرا." 

شوانی باسی لەوەکردووە" پڕۆسەی دانوسانەکە هەڵکشان وداکشانی زۆری بەخۆ بینی ، ودانوسانێکی قورس وئاڵۆز بوو ولەیەک کاتدا هەوڵەکانمان هەم بۆ دابینکردنی مافە دارێکانی فەرمانبەرانی هەرێم و هەم بۆ پاراستنی مافە دەستورێکانی هەرێمی کوردستان بوو." 

خالد شوانی ئەوەشی وتووە "رێکەوتنەکە تاکوو ئیقرار کردنی یاسای بودجەی ۲۰۲۱ بەردەوام ئەبێت وقۆناغێکی نوێی دانوسان لەسەر بودجەی ۲۰۲۱ دەستپێدەکەینەوە، بەپێی رێکەوتنەکە مانگانە ۳۲۰ملیار دینار رەوانەی هەرێم ئەکرێت ." 

وتوشیەتی رێکەوتنەکە کۆمەڵێ مەلەفی تری وەک بابەتی چاودێری و ووردبینی ومیکانیزمی چارەسەر کردنی کۆمەڵێک مەلەفاتی تری دارای وئابوری لەخۆئەگرێت . 

جگەلەوە رێکەوتنەکە میکانیزمی مامەڵەکردنی لەگەڵ داهاتی خاڵە سنورێکانی لەخۆ گرتووە کە بەپێی یاسای ئیدارەی دارای فیدرالی ژمارە ٦ ساڵی ۲۰۱۹ ئەبێت .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©