پرس میدیا
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند خدر کەریم سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجەیان لە نزیک گۆڕستانێک لە دەرەوەی هەڵەبجە دۆزیوەتەوە و تەندروستی جێگیرە.
بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە پرس میدیای راگەیاند دواى زیاتر لە دوو رۆژ لە دیارنەمانى سەرۆکى پێشوى شارەوانى هەڵەبجە، نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ئاب لە گوندى چاوگ لە نزیک گۆڕستانى باوە کۆچەک دۆزراوەتەوە و بارى تەندروستى جێگیرە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە باسی لەوەکرد لێکۆڵینەوەیان لەسەر هۆکاری دیارنەمانی دەستپێکردووە و بەڵام هیچ زانیاریەکی زیاتر نەدرکاند.
لە ڕۆژی یەکشەممەوە خدر کەریم سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە دیار نەماو دوای گەڕانێکی زۆر نیوەڕۆی ئەمڕۆ دۆزرایەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق