پرس میدیا
ئەمڕۆ سیشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی و شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم و سەركۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لووتكەی سێقۆڵیی نێوان هەرسێ وڵات لە شاری عەممان پایتەختی ئوردن دەبەسترێت.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویكردەوە كە لە میانی لووتكەكەدا، مستەفا كازمی و عەبدوڵڵای دووەم و عەبدولفەتاح سیسی كۆدەبنەوە.
لە میانی لووتكەكەدا، سەبارەت بە ژمارەیەك پرسی گرنگ پەیوەست بە هەرسێ وڵات گفتوگۆ دەكرێت لەوانە پتەوتركردنی هاوكاری ئابووریی و بازرگانیی، وەبەرهێنانی هاوبەش لەنێوان عێراق، ئوردن و میسر و ژمارەیەك پرسی دیكەی هەرێمیی.
لووتكەی سێقوڵیی نێوان ئەو سێ وڵاتە بۆ یەكەمجار لە ئاداری 2019دا لە قاهیرەی پایتەختی میسر سازكرابوو كە لە میانیدا عێراق، ئوردن و میسر رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە هاوكاری ئابووریی و بازرگانیی، هەروەها وەبەرهێنان لەنێوانیان پتەوتر بكەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق