پرس میدیا
بڕیاردەری لیژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، سهبارهت به ئاگاداربون له رهوشی خاڵه سنورییهكان و پرسی رێككەوتنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، وەزیری دارایی دەچێتە پەرلەمانی كوردستان.
محهمهد سهعدهدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی خاڵە سنوورییەكان كە كێشەیان هەیە، لەگەڵ باسكردن لە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لیژنهی دارایی و كاروباری ئابووریی پهرلهمانی كوردستان كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەی داهاتووشدا وەزیری دارایی و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا بەشداری دەكەن، ئەمەش بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ئەو رێككەوتنەی هەولێر و بەغدا رۆژی 15ی ئەم مانگە پێیگەیشتن".
وتیشی "لیژنەكەیان پشتیوانی لە هەر رێككەوتنێك دەكات ببێتە هۆكار بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران بدرێت و مافی مووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستانی تێدا رەچاو كرابێت، ئێمە دەمانەوێ لە بودجەی ساڵی 2021 بەشی هەرێمی كوردستان بە دادپەروەرانە بدرێ، تاكو مووچە بە تەواوی بدرێ و پڕۆژەكانیش دەست پێبكەنەوە".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستان جەختی كردەوە ئەوان چاودێری خاڵە سنوورییەكان دەكەن و له كۆبوونەوەكەشیاندا تاوتوێی دۆخی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و داهاتی ئهو خاڵه سنوورییانه كراوە.
No comments:
Post a Comment