مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران بڕیاری پاشەکەوت کردنی دراوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران بڕیاری پاشەکەوت کردنی دراوە

مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران بڕیاری پاشەکەوت کردنی دراوە



پرس میدیا
میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکرات بڵاویان کردووەتەوە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بڕیاری پاشەکەوت کردنی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی داوە.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارەکە دوای ڕێککەوتن لە گەڵ حکوومەتی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەوەش  مووچەی سێ مانگی ساڵی 2018 بە پاشەکەوت هەژمار دەکرێت.

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت ئەم بڕیارە بۆ خۆ دەربازکردنە لە پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران کە سێ مانگی بەهۆی کابینەی پێشخۆیەوە دروستبووە.

لەوبارەوە میدیای پارتی هۆکاری پاشەکەوت کردنی مووچەی ئەو سێ مانگەی بۆ رێککەوتنی هەرێم و بەغدا گەڕاندووەتەوە و رایگەیاندووە "بە پێی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عیراق کراوە، لە ھەرێمی کوردستان دەبێت پاکانەی حیسابات بکرێت و مانگە مووچەی ھەرێم لە گەل مانگە مووچەی بەغدا رێک بخرێت و بەو جۆرە ئەو سێ مانگەی ساڵی 2018 کە لە لایەن کابینەی پێشووەوە مووچە نەدراوە، بە پاشەکەوت هەژمار دەکرێت."

پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتووەوە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی حەوتی ٢٠٢٠ وەربگرن نەک مانگی چوار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©