پرس میدیا
ناسر حسێن شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، وەزارەتەكەیان كار لەسەر كەمكردنەوەی نرخی بلیتی فڕۆكەکانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی دەکات.
وەزیری گواستنەوەی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، دەیانەوێت لە ئێستادا کە وەرزی گەشتکردنە نرخەکان کەمبکەنەوە و کەشێکی ئارام بۆ گەشتیاران بڕەخسێنن دوای کاردانەوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
باسی لەوەشکردووە، وەزارەتەکەیان دەیەوێت لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکیدا رێککەوتنێک واژۆ بکات، تاوەکو پەرە بە کەرتی فڕۆکەوانی وڵاتەکە بدرێت و سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی پێویستن لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە ئامادەبکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، زیاتر لە پێنج مانگە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بڕیاری راگرتنی گەشت لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان درا و دواتریش لە ئاسانکردنەوەی رێکارەکانی ڤایرۆسەی کۆرۆنادا لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان کرایەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق