پرس میدیا
سایتی رۆژنامەی زەمەنی نزیک لە بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە وەزیرەکانی بزوتنەوەکە رەتیانکردووەتەوە دەنگ بە بڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی سێ بدەن.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا پرسی بڕینی لەسەدا ٢١ی مووچەی فەرمانبەران خراوەتە دەنگدانەوە بەڵام دەنگی پێویستی نەهێناوە.
پێشتر وەزارەتی دارایی لە نوسراوێکدا داوای لە فەرمانگەکان کردبوو چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بکەن بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی سێ.
پێشتر جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند بڕیاری بڕینی لەسەدا ٢١ی مووچەی فەرمانبەران تەنیا بۆ مانگی شوبات دەبێت.
تا ئێستا حکوومەت بە فەرمی هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەسەر شێوازی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران بڵاونەکردووەتەوە.
No comments:
Post a Comment