پرس میدیا
سه‌ركۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر رایگەیاند له‌مساڵدا سه‌ره‌ڕای كۆرۆنا، ئاستی بازرگانیمان گه‌یشتووه‌ته چوار ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار.
سه‌ركۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای رایگه‌یاند لە ١ی ئاداری ٢٠٢٠ ماوه‌یه‌ك كاری بازرگانیی له‌گه‌ڵ عێراق راوه‌ستا به‌ڵام ماوه‌یه‌ك دواتر بازرگانیی ئه‌م دوو وڵاته جموجۆڵی به‌خۆیه‌وه دیته‌وه.
سەرکونسوڵی تورکیا رایگەیاندووە لە سەرەتای مانگی ئاداردا بەهۆی پەتای کۆڕۆنا بازرگانی پەکی کەوتبوو و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی بازرگانی بێبەرکەوتن (گۆڕینی شۆفێری بارهەڵگر لەسەر سنوور) بووژانەوەی بەخۆیەوە بینی.
هاکان کاراچای وتوشیەتی: "دوای دەستپێکردنی بازرگانی بێبەرکەوتن جارێکی دیکە بازرگانی بووژایەوە و لە ئێستادا قەبارەی بازرگانی نزیکبۆتەوە لە ئاستی پێش کۆرۆنا. لە ئێستادا رۆژانە ١٣٥٠-١٤٠٠ بارهەڵگر دێنە ناو عێراق. هیوا خوازین ئەم میکانیزمە نوێی نەبێتە هۆی هیچ کێشە و ئاستەنگێک و ژمارەی بارهەڵگرەکان زیاتربکرێت.
No comments:
Post a Comment