بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پرسی مووچەی مانگی سێ کۆبێتەوە و تێیدا بڕیار لەسەر لێبڕین یان وەک خۆی دابەشکردنی مووچە بدات.
كۆبوونەوەكە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ لە رێگای ئۆنلاینەوە ئەنجام دەدرێت، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت، ئایا دابەشكردنی مووچە مانگی سێ وەك مووچەی مانگی دوو بە بڕینی ٢١% دەبێت، یاخود مووچەی تەواو دابەشدەكرێت.
بەپێی زانیارییەکان ئێستا وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی مووچەی نیوەی وەزارەتەکان لەبەردەستدایە و چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆبوونەوەکەی حکوومەت وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ رابگەیەنرێت.
پێشتر وەزارەتی دارای و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی، نووسراوێكی ئاراستەی فەرمانگەكانی حكومەت کردبوو تا لیستی مووچەیان بە بڕینی ٢١% بۆ رەوانە بکەن، بەڵام دواتر كاركردن بەو نووسراوە راگیرا.
پێشتریش جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەت رایگەیاندبوو بڕینی لەسەدا ٢١ی مووچەی فەرمانبەران تەنیا بۆ مووچەی مانگی دوو دەبێت.
No comments:
Post a Comment