پرس میدیا
نقوومبوونى بەلەمێك كە نزيكەى ٨٠ كۆچبەرى ناياسايى هەڵگرتبوو لە نزيك كەناراوەكانى دوورگەى هيركێ لە رۆژئاواى دوورگەى رۆدۆسى يۆنانى راگەيەندرا.
بە گوێرەى هەواڵى مێديا يۆنانييەكان، بەلەمێك كە نزيكەى ٨٠ كۆچبەرى ناياسايى هەڵگرتبوو لە نزيك كەناراوەكانى دوورگەى هيركێ لە رۆژئاواى دووركەى رۆدۆس ژێرئاو كەوتووە.
بەڕيوەبەرايەتى بەندەرى رۆدۆس، رايگەياند تيمى ژێرئاوەكان و هێليكۆپتەرێكى جۆرى سوپەر پوما دەستيان بە کارەکانی گەڕان و رزگاركردنى ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە لەناو بەلەمەكەدا بوون.
ئەوەش راگەيەندرا، كە كەشوهەواى ناوچەكە گونجاوە بۆ كارەكانى گەڕان و رزگاركردن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق