ئەرشەد ساڵحی: دژایەتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک دەکەین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  ئەرشەد ساڵحی: دژایەتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک دەکەین

ئەرشەد ساڵحی: دژایەتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک دەکەین


پرس میدیا 

ئەمڕۆ ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی رایگەیاند، ھەمو ھەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی رێگە لە رێكەوتنی ھەماھەنگیی ھاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بگرین.

ساڵحی وتی، لە نێوان بەغدا و هەولێر هەندێك بەرژەوەندی سیاسی ھەیە، بۆ بە ئامانج گەیشتنی ئەو بەرژەوەندییانە پێویست دەكات هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە كەركوك، بەڵام ئێمە وەك توركمانەكان ھەمو ھەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی رێگە لە رێكەوتنی ھەماھەنگیی ھاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بگرین. 

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك پێكهاتەی عەرەب و توركمان بێدەنگ نابین لە بەرامبەر فەرامۆشكردنمان لە پێناو بەرژەوەندییەكی سیاسی نێوان بەغدا و هەولێر، لەئێستادا شارەكە لەروی ئاسایشەوە جێگیرە و پێویستی بە هێزی دەرەوەی شار نییە، بۆیە رێگە بە گەڕانەوەی دۆخەكە بۆ پێش ساڵی 2017 نادەین.

بڕیارە هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم چوار ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی بۆ پێکەوەکارکردن بكەنەوە 

رۆژی یەکشەممە 23ی ئابی 2020، خالید مەفرەجی، پەرلەمانتاری عەرەبی کەرکووک و ئەرشەد ساڵحی، پەرلەمانتاری تورکمانی کەرکووک و سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، دژی کردنەوەی ناوەندەکانی هاوئاهەنگی لە پارێزگای کەرکووک، یاداشتێکی هاوبەشی ناڕەزاییان دایە سەعد حەرەبییە، فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لە کەرکووک..

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©