پرس میدیا
هێشتا چارەنووسی سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دیار نییە پۆلیسی ئەو شارەش بە فڕۆکە بە دوایدا دەگەڕێت.
رائید بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە پرس میدیای وت پاش ونبوونی بۆ ماوەی دوو ڕۆژو نەبوونی سۆراخی " خدر کەریم"ی سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بە فڕۆکە بەدوایدا دەگەڕێن.
لە ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممەوە، سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە لەماڵەوە چووەتە دەرەوەو تا ئێستاش هیچ سۆراخێکی نییە، پێشتر پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە لە ماڵ چووەتە دەرەوە نەگەڕاوەتەوە.
کەسوکارەکەی دەڵێن کاتێک لە ماڵ چووەتە دەرەوە ئۆتۆمبێل و مۆبایلی نەبردووە لەگەڵ خۆی.
بەپێی وتەی وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەو رۆژەی کە خدر کەریم ونبووە لەنزیک گۆڕستانی گوڵان، لە خوار سەیرانگای چاوگ بینراوە، بۆیە بە فرۆكە زیاتر ئەو ناوچەیە دەگەڕێن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق