پرس میدیا
بەفەرمانی راستەوخۆی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لیژنەیەكی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە چەند پرسێک گەیشتە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووك و دەستیان بەلێکۆڵینەوەی ورد کردووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک کە نەیویست ناوی ئاشكرا بکات رایگەیاندووە: "لیژنەیەکی ئیداری سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە و ئێستا لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووکن و دەستیان بەلێکۆڵینەوەکانیان کردووە".
هاوکات سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی جەختی لەوەکردووەتەوە کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک ئاگادار کراونەتەوە کە ئەوراق و فایلیان ئامادە بکەن و پێ دەچێت لیژنەکەی وەزارەتی ناوخۆ کەمێکی تر بگاتە بنکەکانی پۆلیسی سەربە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک.
سەرچاوەکەی بنکەی پۆلیسی ئازادی راشیگەیاند کە
لیژنەکەی وەزارەتی ناوخۆ لە ١٥ ئەفسەر بەپلەی عەمید پێکهاتوون و بریاره ئەمڕۆ لێکۆڵینەوه
لە سەرجەم سێکتەرە ئەمنییەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە کەرکووک بکەن.
No comments:
Post a Comment