بۆچی نرخی مریشک لە شارەکانی هەرێم گران بووە؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بۆچی نرخی مریشک لە شارەکانی هەرێم گران بووە؟

بۆچی نرخی مریشک لە شارەکانی هەرێم گران بووە؟



پرس میدیا - تایبەت 
نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو لە شارەکانی هەرێم دوو هەزار و ٥٠٠ دیناری تێپەڕاندووە کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانیش دەڵێت هۆکارەکەی کەمبوونەوەی بەرهەمی پەلەوەرییە. 

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی مریشکی زیندوو بەرززبووەتەوە بە جۆرێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکاندا گەیشتوەتە دوو هەزار و ٤٠٠ دینار و لە دەرەوەی کێڵگەکانیش بە سەرو دوو هەزار و ٥٠٠ دینار دەگاتە دەستی هاوڵاتیان. 

لەوبارەوە نازم عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە پرس میدیای وت، نرخی مریشک لە ناو کێڵگە پەلەوەرییەکان لە نێوان دوو هەزار و ٣٠٠ دینار بۆ دوو هەزار ٤٠٠ دینارە. 

نازم عەبدوڵلا باسی لەوەکرد بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی پەلەوەری کێڵگە پەلەوەرییەکان مریشک لە بازارەکاندا کەمبووەتەوە ئەوەش بووەتە هۆی گرانبوونی نرخەکەی. 

گرانبوونی مریشک لەم کاتەدا بۆ هەرێمی کوردستان حاڵەتێکی نائاساییە، ئەمە قسەی مریشک فرۆشێکی گەڕۆکە کە بە ئۆتۆمبێلەکەی مریش بە کۆڵانەکانی شاری سلێمانییدا دەگێڕێت. 

ئەو دەڵێت زیاتر لە ١٠ ساڵە پیشەی فرۆشتنی مریشکەو هەر لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی مریشکەکان بۆ موشتەرییەکانی سەر دەبڕێت و ئامادەیان دەکات. 

شێرزاد میرزا بارهەڵگرێکی بچووکی پێیەو ڕۆژانە دەچێتە کێڵگە پەلەوەرییەکانی نزیک تانجەرۆ لە سلێمانی، لەوێوە مریشکەکانی دەباتەوە ناو گەڕەکانی ناوشار، هەندێک جاریش دەچێتە دەرەوەی شار. 

شێرزاد دەڵێت لە کاتی بۆنە تایبەتەکاندا خواست لەسەر مریشک بەرز دەبێتەوە بەڵام لەم کاتەدا گرانبوونەکەی کەمێک نائاساییە. 

کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان توانای پڕکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی هەرێمیان هەیە لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بکەن. 

جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان وتی، بڵاوبوونەوەی چەند ڤایرۆسێک لە ناو کێڵگە پەلەوەرییەکاندا هۆکاری لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆر مریشک لە ناو هۆڵەکاندا. 

باسی لەوەشکرد کە ڤایرۆسەکە لە مانگی چوارەوە پەیدابووە و زیانێکی زۆری بە کێڵگە پەلەوەرییەکان گەیاندووە. 

نازم عەبدوڵلا دەڵێت تا نزیکەی مانگێکی تر نرخی مریشک بەمشێوەی ئێستا دەمێنێتەوە چونکە لە کێڵگەکاندا لەسەر ئەوان گرانتر دەوەستیت. 

ئەو وتی لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٤٥ ملیار دینار زیان بە کێڵگە پەلەوەرییەکان کەوتووە، بێ ئەوەی حکوومەت هیچ پشتگیرییەکیان بکات. 

"چەندینجار داوامان لە حکوومەت کردووە هاوکارمان بێت لە دیاریکردنی نرخدا تا نە کێڵگەکان لە زیاندابن و نە نرخەکانیش لە سەر هاوڵاتیان گران بێت" نازم عەبدوڵلا وای وت. 

کەرتی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی کەرتەکانی تر زیانی گەورەی لە خراپ ئیدارەدانی حکوومەت بەرکەوتووە، هەر لە دابین کردنی ڤاکسین و پاراستنی ئەمنییەتی کەرتەکە. 

ئێستا دەنگۆی ئەوە لە ناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بڵاوبووەتەوە کە وڵاتانی دراوسێ بە ئامانجی ساغ بوونەوەی بەرهەمەکانی خۆیان بە ئەنقەست ڤایرۆس لە ناو کێڵگە پەلەوەرییەکاندا بڵاو بکەنەوە. 

جێگری سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەڵێت بەداخەوە هیچ رێکخستنێک لەسەر پەیداکردنی ڤاکسین بۆ ئەو ڤایرۆسانە نییە کە لە کێڵگەکاندا بڵاودەبێتەوە، حکوومەت دەتوانێت تەنیا بە رێکخستنی ساڵانە ٧٠٠ تا ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری  دەست بکەوێت.

ئەو دەڵێت ئەو ڤاکسیانەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەستیان دەکەوێت بە شێوەی زانستی هەڵناگیرێن لەگەڵ ئەوەشدا تەزویر و ساختەکاری زۆری تێدایە و لە بازاردا یاری پێ ئەکریت.











ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©