پرس میدیا
تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق، هەواڵی بوونی سوپای سعودیەی لە بنکەی تاجی لە باکووری بەغداد ڕەتکردەوە.
وتیشی ئەو هەواڵەی باس لە بوونی هێزی سعودی دەکات لە بنکەی تاجی دوورە لە ڕاستییەوە و پێشتر هێزی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەم سەربازگەیەدا بوون و لە ئێستاشدا شوێنی خۆیان داوە بەهێزی عێراقی و تەنها هێزی عێراقی تێدایە.
ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەیەک میدیای نزیک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی بڵاویانکردبوویەوە هێزێکی سعوودیی لە سەربازگەی تاجی بەغدا جێگیرکراون.
لە چەند رۆژی رابردوودا سەربازگەی تاجی کە بەشێکی زۆری هێزی ئەمریکیی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدابوو، رادەستی هێزە عێراقییەکان کرایەوە.
هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا بەنیازە تا دوو بۆ سێ مانگی دیکە هێزەکانی لە عێراق بۆ ۳٥۰۰ سەرباز کەمبکاتەوە کە لە ئێستادا بەکۆی گشتی ٥۲۰۰ سەربازی لەعێراقدا هەیە.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ وتبووی کە دەیەوێت لە ماوەی سێ ساڵدا هێزەکانی لەعێراق بکشێنێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق