عێراق: "داهاتی یەك رۆژی دەروازە سنوورییەكان پێنج ملیار دینار بووە" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق: "داهاتی یەك رۆژی دەروازە سنوورییەكان پێنج ملیار دینار بووە"

عێراق: "داهاتی یەك رۆژی دەروازە سنوورییەكان پێنج ملیار دینار بووە"


پرس میدیا
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بڵاویكردەوە داهاتی یەك رۆژی دەروازە سنوورییەكان، گەیشتووەتە پێنج ملیار دینار.


لە راگەیەندراوێكدا، دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە كۆی گشتی ئەو داهاتەی كە دوێنێ‌ دووشەممە لە دەروازە سنوورییەكان بەدەستهاتووە، گەیشتووەتە پێنج ملیار دینار".


لە راگەیەندراوەكەدا تیشكخراوەتە سەر ئەوەی وێرای ئەوەی باجی گومرگی لەسەر زۆرێك لە كەلوپەلی هاوردەكراو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لابراوە، بەڵام دوێنێ‌ دووشەممە، داهاتی دەرواوە سنوورییەكان، گەیشتووەتە پێنج ملیار دینار.


ئەمەیش لە كاتێكدایە پێشتر سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، عومەر وائیلی رایگەیاندبوو كە داهاتی دەروازە سنوورییەكان بۆ مانگی تەمووزی رابردوو، 100 ملیار دینار بووە.


جگە لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق خاون نۆ دەروازەی سنووریی وشكانییە لەگەڵ وڵاتانی درواسێ كە ئەوانیش زرباتییە، شەلامجە، مونزەرییە، شیب لەگەڵ ئێران، سەفوان لەگەڵ كوێت تربێل لەگەڵ ئوردن، وەلید لەگەڵ سووریا، عەرعەر و عەرعەری نوێ لەگەڵ سعوودیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©