پێنجوێن.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٢ کەس بریندار بوون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 پێنجوێن.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٢ کەس بریندار بوون

پێنجوێن.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٢ کەس بریندار بوون


پرس میدیا 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی پیکاب و بارهەڵگرێکدا لەسەر رێگای سەرەکی قەزای پێنجوێن ١٢ کەس بریندار بوون. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پێنجوێن لە هەژماری خۆی بڵاویکردەوە رووداوەکە لە نزیکی هەورازی ملەکەوە روویداوە، سەرنشینەکانی پیکابە جوتیار بوون و بۆ چنینەوە بەرهەمەکانیان رۆشتوون. 

بەپێی زانیارییەکانی سەرجەم بریندارەکان سەرنشینانی ناو پیکابەکە بوون، شۆفێرەکە و دوان لە سەرنشینەکان برینەکەیان سەختە. 

هاوکات هاتووچۆی پێنجوێن رایگەیاندووە ئێستا بەهۆی پێگەیشتنی بەرووبوومی جوتیارانی ناوچەکە، رێگای سەرەکی پێنجوێن قەرەباڵغە و داوای لە شۆفێران کردووە زیاتر پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.

 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©