پرس میدیا
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند لەلایەن هیزێکی ئەمنی لە شاری هەولێر لێیدراوە و پاسەوانەکەشی فرێندراوە.
عوسمان کانی کوردەیی پەرلەمانتاری هەرێم رایگەیاند ئه‌مرۆ گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی ئاینی له شاری هه‌ولێر بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی وتاری هه‌ینی له مزگه‌وته‌كان به‌ڕێوه‌چوو بەڵام هێزێكی زۆری ئاسایش و دژه‌تیرۆر هەڵیان کوتاوەتە سه‌ر گردبوونه‌وه‌كه.
عوسمان كانی كورده‌یی کە هاوکات مامۆستای ئاینییە یه‌كێك بووە له به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌كه، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند داوامانكرد وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیاربدات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی له مزگه‌وته‌كاندا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێكی زۆری ئاسایشی و دژه‌تیرۆره‌وه هه‌ڵكوترایه سه‌ر گردبوونه‌وه‌كه.
كانی كورده‌یی ووتی، پاسه‌وانه تایبهتییهكهمیان شوێنبزركردووهو زۆریشیان له خۆمدا، خه‌ڵكی هه‌ولێر منیان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و هێزه ئه‌منییه ده‌رهێنا ئه‌گینا خۆمیشیان وه‌ك پاسه‌وانه‌كه‌م شوێنبزردهكرد.
بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا دوای کاتژمێرێک پاسەوانەکەی عوسمان کانی کوردەیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکەوە ئازاد کراوە.
No comments:
Post a comment