عێراق.. دادگا بڕیاری قەدەغەی گەشتکردنی بۆ وەزیری پێشووی کارەبا دەرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق.. دادگا بڕیاری قەدەغەی گەشتکردنی بۆ وەزیری پێشووی کارەبا دەرکرد

عێراق.. دادگا بڕیاری قەدەغەی گەشتکردنی بۆ وەزیری پێشووی کارەبا دەرکرد


پرس میدیا 

دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ قەدەغەی گەشتکردنی خستەسەر وەزیری پێشووی کارەبای عێراق و بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتەکە.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە بە واژۆی زیا جەعفەر دادوەری یەکەم لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ تایبەت بە نەزاهە، دەرچووە و ئاراستەی دەزگای هەواڵگریی کراوە، تیایدا بڕیاردراوە بە قەدەغەی گەشتکردنی لوئەی خەتیب وەزیری پێشووی کارەبا و بەرپرسێکی دیکە لە وەزارەتی کارەبا بۆ دەرەوەی وڵات. 

لە بەڵگەنامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا، بڕیاردراوە قەدەغەی گەشکردن بۆ دەرەوەی وڵات بخرێتەسەر هەریەک لە گومانلێکراون لوئەی خەتیب وەزیری پێشووی کارەبا و فەلاح دلێمی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی کارەبا،. 

لە بەڵگەنامەکەدا هیچ وردەکارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو داوایەی کە لە دژی خەتیب و دلێمی تۆمارکراوە، نەخراوەتەڕوو. 

رۆژی دووشەممەی رابردوو، لوئەی خەتیب رایگەیاند، هێزێکی چەکداری سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بەفەرمانی کازمی دەستیانگرتووەتە بەسەر خانووەکەیدا. 

رۆژی ١٣ی تەمووزی رابردوو، لوئەی خەتیب رەخنەی لە لێدوانێکی مستەفا کازمی گرتبوو لەوەی رایگەیاندبوو کە حکوومەتی پێشوو (بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی) هیچ پرۆژەیەکی تایبەتی لەبارەی چاککردنەوەی کارەبا ئەنجام نەداوە. 

لوئەی خەتیب رایگەیاندبوو، وەزارەتی ئێستای کارەبا هەمان وەزارەتەکەی پێشووە و تەنها وەزیرەکەی گۆڕاوە، وەک ئاماژەیەک بۆ خودی خۆی. 

خەتیب ئاماژەی بەوەشکردبوو کە وەزیری ئێستای کارەبا، ماجید حەنتوش پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی هونەری بووە کە پەیوەندارە بە داڕشتنی بەرنامەی چاککردنەوە. 

وەزیری پێشووی کارەبای رووی قسەکانی ئاراستەی کازمی کردبوو و رایگەیاندبوو "تیمێکی بەدواداچوونی وەزاری تایبەتمەندمان پێکهێنا، لە رۆژی رادەستکردنی پۆستەکەمان تیمەکەتان هەڵوەشاندەوە، وێڕای ئەوەی حکوومەتی پێشوو تەنها یەک ساڵ کاری کرد". 

مانگی رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا بە دەستپێکردنی بە لێکۆڵینەوە لەو گرێبەستانەی کە وەزارەتی کارەبا لە میانی ١٤ ساڵی رابردوودا واژۆی کردووە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©