هیلاری کلینتن: ئەگەر ترەمپ لەهەڵبژاردنەکاندا بدۆرێت ئەوە بەئاسانی دانانیشێت و وازناهێنێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هیلاری کلینتن: ئەگەر ترەمپ لەهەڵبژاردنەکاندا بدۆرێت ئەوە بەئاسانی دانانیشێت و وازناهێنێت

هیلاری کلینتن: ئەگەر ترەمپ لەهەڵبژاردنەکاندا بدۆرێت ئەوە بەئاسانی دانانیشێت و وازناهێنێت

پرس میدیا

بەربژێری دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ دا، هیلاری کلینتن دەڵێت، "بروام وایە ئەگەر دۆناڵد ترەمپ لەهەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوونەبێت ئەوا بەئاسانی وازناهێنێت و دەستبەرداری نابێت".

کلینتن لە نۆزدەهەمین لوتکەی نوێنەراندا رایگەیاند" نامەوێت خەڵک بترسێنم بەڵام دەمەوێت ئامادەبین، هەمووهۆکارەکان دەزانم کە لەکاتی لەدەستدانی سەرۆکایەتیدا ترەمپ دانانیشێت و وازناهێنێت، دەست دەکات بە سەرلێشێواندنمان و هەرچی یاسایە بەکاری دەهێنێت لەبەرامبەرمان، ئەو پاریزەری نزیک لەخۆی جەنەراڵ ویلیامس بار، بەکاردەهێنێت تا هەرچی پێویستە ئەنجامی بدات".

ترەمپ، هەوڵدەدات گومان بخاتەسەر یاسایی بوونی هەڵبژاردەکانی مانگی یانزە و چەند مانگێکە لەهەوڵدایە لەرێی بانگەشەکردن بۆ ئەوەی دەنگدانەکان ساختەکاری تێدایە.

ترەمپ، لەپێشتردا ویستی دەنگدان لەرێی ئیمەیڵەوە قەدەغەبکات و رایگەیاند ئەم شێوازە دەنگدانە زیان بە دووبارە هەلبژاردنەوەی دەگەیەنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ترەمپ لە دەنگەکانی لەبەرامبەر جۆ بایدن لە دابەزیندایە و رازی نییە بەو دەرەنجامی ئەو دەنگدانەی دەکرێت و بەبەردەوامی لە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ فۆکس نیوز جەختی لەسەردەکاتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©