وەزارەتی دارایی: ٧٣٠ ملیار دینارمان لەبەردەستدایە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی دارایی: ٧٣٠ ملیار دینارمان لەبەردەستدایە

وەزارەتی دارایی: ٧٣٠ ملیار دینارمان لەبەردەستدایە


پرس میدیا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم بڵاویکردەوە ٧٣٠ ملیار دیناریان لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازی تەمویلەوە بە دەست گەیشتووە. 

لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمشەو دووشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاویکردەوە هاتووە، ٣٢٠ ملیار دینار تەمویلی بەغدا، ٢٧٠ ملیار دینار تەمویلی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و ٢٠ ملیار دینار تەمویلی هاوپەیمانانیان بە دەست گەیشتووە. 

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییدا تەمویلی بەغدا لە ٤٥٣ ملیارەوە بۆ ٣٢٠ ملیار کەمی کردووە، تەمویلی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش لەم مانگەدا ٢٧٠ ملیار بووە کە پێشتر ٣٥٤ ملیار بووە. 

هاوکات ئاماژەی بەوەکردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەران بێ لێبڕین پێویستیان بە ٨٩٠ ملیار دینار هەیە. 

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند بە هەمان میکانیزمی مانگی دوو مووچەی مانگی سێ دابەش دەکریت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©