دوو قسە لەسەر هەردوو راگەیه‌ندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق و راوێژكارەكەی مه‌سرور بارزانی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوو قسە لەسەر هەردوو راگەیه‌ندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق و راوێژكارەكەی مه‌سرور بارزانی

دوو قسە لەسەر هەردوو راگەیه‌ندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق و راوێژكارەكەی مه‌سرور بارزانی



راگەیه‌ندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق زۆر گشتییە، بەڵام بە روونی باسی دوو بابەتی كردووە كە یەكەمیان دەڵێت "ئێمە له‌ماوه‌ی پێشوودا مانگانه‌ 400 ملیار دینارمان ناردووە بۆ هه‌رێم وەك پێشوەخت و حكومەتی هەرێمیش نوسراوی كردووە كە رازین لەسەر هەموو رێككەوتنیك، كە ئەوەش باسی دەكات دەگەرێتەوه‌ بۆ مانگی 5ی 2020 و بەهیچ شێوەیەك باسی ژمارەی دیكه‌ی نەكردووە كە لە سەری ریككەوتبێتن و باسی ئەوەشی نەكردووە كە رێكەوتن كرابێت به‌بێ باسكردنی نەوت.


ئەمەش ئەوە دەردەخات چ حكومەتی هەرێم و چ حكومەتی عیراق هەردوولا لە سەر یەك شت رێككەوتوون ئەویش جارێكان ریكنەكەون ، ئەوەی راستییه‌وه‌و جارێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ریكنەكەوتوون هەتا كازمی سەردانی ئەمریكا نەكات و نەزانێت دۆخه‌كه‌ بەره‌و كوێ دەڕوات ، دەبێت بەهێزی دەولەتەكانی تر و بەتایبەتی ئەمریكا ریكبكەون لە سەر تەسلیمكردنی نەوت و ئیدارەدانی مەرزەكان .

له‌لایه‌كی تر راوێژكارەكەی مەسرور بارزانی كە ناوی (رێباز حه‌ملانە) كە بەس رێبازی نییە، هاتووە لە بری ئەوەی دوو وشەی مەعقول و بە زانیاریمان پێ بڵێت و باسی ئەو هەموو داهاتەی هەرێمی كوردستان بكات كە چی لێدێت و چۆن سەرف دەكرێت و چۆن دەخرێتە خزمەتی دووانی وه‌ك خۆی و كۆمپانیاكانی ئاغاكانییه‌وه‌.
 هاتووه‌ به‌دوو قسه‌ خزمه‌تی خۆی و ئاغاكانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نتتر بن و خەڵكیش بێ موچە بێت، هاتووە قسە لە سەر ئێمە دەكات و دەڵێت "بەشێك لە په‌رله‌مانتاره‌كانی كورد له‌ به‌غدا رێگرن لە ناردنی پارە بۆ هەرێم"، وەك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌ره‌كانی ئه‌وان وێنەمان لەگەڵ كازمی گردبێت و ئه‌وه‌ ئێمەین سێ وەزیر و نوێنەرایەتی هەرێم و سەرۆك كۆمارو جیگری دووەمی پەرلەمانی عیراق و ئەمیندار په‌رله‌مانی عیراق و سەدان وەكیل وەزیر و بەرێوبەری گشتی و باڵیۆز و گزیرمان لابێت!، وەك بڵێت ئێمە ده‌ستمان گرتووه‌ به‌سه‌ر داهاتی نەوت و بۆ بنەماڵەكەمان بەكارمان هێنابێت.
گەر ئەوەندە خەمخۆری فەرمانبەران و كەسوكاری شەهیدانیت!، دەنگت بەرزبكەرەوەو بڵێ ئەوەی ریگری كردووه‌ لە نەهاتی موچەی فەرمانبەران و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئەوانه‌ن كە نەوتیان راده‌ستی به‌غدا نەكردووەو قاچاخچێتی مەسرور و بنەماڵەكەیەتی لەهەولێر و دهۆك و قاچاخچێتی بنەماڵەی تاڵەبانییە لەمه‌رزه‌كانی سنوری سلێمانی، ئه‌مانه‌ هۆكارن لەوەی كە عێراق نەتوانێت چاودێری داهاتی مەرزەكان بكات و ببێته‌ هۆی رێككه‌وتن و ناردنی موچه‌ بۆ هه‌رێم.

كەواتا كورد هەتا خاوەنی كۆیلەو رێبازفرۆشی وەك ئێوە بێت، نابێت بە خاوەنی حكومەت و دەوڵەت.

غالب محمد عەلی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©