پرس میدیا
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری سێ بڕیاری نوێ لە بواری چاکسازی لە سیستەمی باج لە کوردستان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی بڕیارە نوێکە لێخۆشبوونی باج بۆ پرۆژە گەشتیارییەکان هەڵوەشاوەتەوە و لەمەودوا دەبێت پرۆژەکانی گەشتوگوزار بەپێی سیستمی باجی هەرێمی کوردستان باج بدەن.
بەپێی بڕیارەکە لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنانیش هەڵوەشێندراوەتەوە و پێویستە وەبەرهێنەران پابەندبکرێن بەدانی باجی زەوی پرۆژەکانیان.
بەپێی ب بڕیارەکە گرێبەستی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێنێتەوە کە تایبەتە بە لێخۆشبوون لە باج تا ساڵی 2036 و بڕیارەکە کۆمپانیاکە پابەند دەکات بە دانی باجەکەی کە لەسەریەتی لە رێکەوتی دەرچوونی فەرمانەکەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق